11 ملیار دۆلار بۆ پەنابەرانی سووریا كۆدەكرێتەوە

رەوشی پەنابەرانی سووریا بۆ جاری چوارەم سەركردەكانی جیھانی كۆكردەوە بۆ ئەوەی ھاوكاریی پەنابەرانی سووریا بكەن.
kurdistan24.net

K24 - لندن:

رەوشی پەنابەرانی سووریا بۆ جاری چوارەم، سەركردەكانی جیھانی كۆكردەوە، بۆ ئەوەی ھاوكارپەنابەرانی سووریا بكەن.

دوای ئەوەی سێ كۆنگەرەی رابردوو لە كوێت ئەنجامبدرابوون، نوێنەرانی 70 وڵات لە لەندەن كۆبوونەوە، لە لایەن وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا وكوێت و نەرویج نەتەوەیەكگرتووەكان سەرپەرشتی كرا.

لە میانەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەكەدا، ھەر وڵاتێك بڕی ھاوكارییەكانی بۆ پەنابەران ئاشكراكرد.

وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا زۆرترین ھاوكاریان بەخشی لە نێوشیاندا ئەڵمانیا و بەریتانیا.

ئەنجێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند:" ئەڵمانیا زیاتر لە 2ملیار دۆلار دەبەخشێتە كۆنفراسەكە".

دێڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند:"ھەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە بەڵێنەكانمان بكەینە راستی بۆ ئەمساڵ بەریتانیا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار دەبەخشیەن پانابەرانی سووریا، تا ساڵی 2019 ساڵانە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار دەبەخشینە پەنابەرانی سووریا، بۆ ئەوەی وڵاتانی دراوسێی سووریا ھەست بە تەنھای نەك لە بەرامبەر ئەو قەیرانە و خزمەتگوزاری پێویست بۆ ھاووڵاتیان".

لە كۆنگرەكەدا بڕی 11 ملیار دۆلار بۆ پەنابەرانی سووریا كۆكراییەوە، كۆنگرەكە جگە لە كۆكردنەوەی ھاوكاری بۆ پەنابەران جەختیش كرایە سەر رەوشی وڵاتانی درواسێی سووریا.