فیستیڤاڵی پەیكەرتاشیی بەفر لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت

ساڵەنە فیستیڤاڵی پەیكەرتاشیی بەفر لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، تێیدا چەندین پەیكەرتاش و گرووپ بەشدار دەبن.
kurdistan24.net

K24- ویسكەنسن:

ساڵانە فیستیڤاڵی پەیكەرتاشیی بەفر لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، تێیدا چەندین پەیكەرتاش و گرووپ بەشدار دەبن.

لە 11 ویلایەتی ئەمریكا 15 تیمی جیا بەشدارییان لە پێشبڕكێی پەیکەرتاشیی لە بەفر کردووە کە لە ویلایەتی ویسكەنسن رێکدەخرێ بەمەبستی بە دەستھێنانی نازناوی .

دەیڤید ئەندرول، پەیكەرتاشێكە لە سێ ساڵی رابردوودا پلەی یەكەمی بە دەستھێناوە، دەڵێت: "پەیكەری ئەمساڵم پێی دەگوترێ دۆرماستەر، كە پیاوێكی پیرە دەیەوێ زاڵبێت بە سەر ھەموو ئەو رێگایانەی بۆی دەكرێنەوە".

بەشداربوانی فیستیڤاڵەكە دەیانەوێ كارەكەی ئەوان باشترین بێت، بۆیە بە پەرۆشەوە كار دەكەن لە سەر پەیكەرەكانیان.

لە تاشینی پەیكەرە بەفرینەكان پەیكەرتاشان تەنھا دەتوانن هەڕە و پەیژە و خاكەناز بەكاربێنن.