فیدراسیۆنی پەنابەران: لە مانگی رابردوودا 134 ھاوڵاتیی كوردستان لە ئیجە خنکاون

لە سلێمانی كۆنگرەیەك لە سەر پرسی كۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بۆ دەروەوە بەڕێوەچوو.
kurdistan24.net

K24- سلێمانی:

ئامانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە مانگی رابردوودا 134 ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە دەریای ئیجە گیانیان لە دەستداوە.

ئامانج عەبدوڵڵا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێمی كوردستان گرت و گوتی: "لە جیاتی ھێنانەوەی تەرمەكان بیر لە باشتكردنی ژیانی مرۆڤەكان بكەنەوە، گەر ھاوڵاتیان لە ئایندەی ژیانی خۆیان دڵنیابویایەن خۆیان نە دەدایە دەست دەریایەكی بێ گیان".

لە ساڵی رابردوودا 388 ھاوڵاتی ھەرێمی كوردستان لە دەریای ئیجە گیانیان لە دەستداوە، لە یەكەم مانگی ساڵی 2016 تا ئێستا 85 ھاوڵاتی ھەرێمی كوردستان تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە و 50 دیکەش بێسەروشوێنن كە كۆی گشتی قوربانیانی ئەمساڵ دەكاتە 134. قوربانیی

بەپێی لقی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی 25 پەنابەری دیكە كە ھاوڵاتیی ھەرێمی كوردستانن بە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بگەڕێندرێنەوە كوردستان.