توركيا پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤيزاى له‌ رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه‌ راگرت

توركیا ڤیزەی ئەلیكترۆنی بۆ ھاووڵاتیانی عێراق ھەرێمی كوردستان وەستاند، ئەمەش كاریگەری خستووەتە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل.
kurdistan24.net

K24 - زاخۆ:

توركیا ڤیزەی ئەلیكترۆنی بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی كوردستان راگرت، به‌ راى به‌رپرسێكى ده‌روازه‌ى سنوورى ئيبراهيم خه‌ليل، ئه‌و بڕياره‌ كاریگەری كردووەتە سەر دەروازەی ئیبراھیم خەلیل.

پەیامنێری كوردستان 24 لە سەر زاری بەڕێوبەری دەروازەی ئیبراھیم خەلیل رایگەیاند:" لە رۆژانی رابردوو رۆژانە نزیكەی 1300 كەس لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل دەربازی توركیا دەبوون، بەڵام بەھۆی راگرتنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی ئەمڕۆ تەنھا 16 ھاووڵاتی دەربازی سنوری توركیا بوونە".

پەیامنێری كوردستان 24 گوتیشی:"ھەر ھاووڵاییەك بیەوێت، سەردانی توركیا بكات، دەبێت لە رێگەی كونسوڵخانەی توركیا لە ھەولێر ڤیزە وەرگرێت ئەویش بە چەند مەرجێك دەبێت.