كەركووك.. حەشدی شەعبی پەراوێز دەخرێت

حەشدی شەعبی لە كۆبوونەوە ئەمنیەكانی كەركووك بەشداریان پێناكرێت، حەشدی شەعبی ناڕەزای دەربڕیووە.
kurdistan24.net

K24 - كەركووك:

حەشدی شەعبی لە كۆبوونەوە ئەمنیەكانی كەركووك بەشداریان پێناكرێت، حەشدی شەعبی ناڕەزای دەربڕیووە.

رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە كوردستان 24ى رایگەیاند: "كۆبوونەوەكان زیاتر بەشی ھێزە ناوخۆييه‌كانى وەرگرتووە، ھەروەھا دەبێت رزگاركردنەوەی ھەر ناوچەیەك بە ھەماھەنگی ھێزی پیشمەرگەی كوردستان بێت، بەڵام حەشدی شەعبی تا ئێستا نوێنەریان دیار نەكردووە، بۆ كۆبوونەوەكان".

رێبوار تاڵەبانی گوتیشی: "ئەگەر ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە نەبێت، حەشدی شەعبی ھەرچەند ھێز بھێنێت ناتوانێت گوندی بەشیر كۆنترۆڵ بكاتەوە".