ئاگركهوتنهوه له هۆتێلێكى ههولێر توركيا دێنێته سهر خهت

K24 - ئەنقەرە:
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئامادەی ھاوكاری ھەرێمی كوردستان بكات، لە بارەی سوتانی ھوتێل كهپيتۆڵ.
دوێنی شەو ئاگرێك لە ژێر زەمینی ھوتێلی كهپيتۆڵ كەوتهوه و لە ئاكامدا 19 كەس گیانیان لە دەست دا، وەزارەتی دەروەی توركیاراگەیهندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: "ئێمە چاودێری بەرهو پێشچوونەكان دەكەین، بۆ پێویستییەكان ئامادەكاری دەكەین".
ھەربە گوێرەی راگەیهندراوهكە: توركیا ئامادەیە بۆ ھەر ھاوكاریيەك كە ھەرێمی كوردستان داوای بكات.