كۆمه‌ڵى ئيسلامى: پێويسته كار بۆ جێبه‌جێكردنى په‌يامه‌كه‌ى بارزانى بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى ئيسلامى رايگه‌ياند، كۆمه‌ڵ پێشوازى له ده‌ستپێشخه‌ريه‌كه‌ى بارزانى ده‌كات. بڕواى وايه ئه‌وه سه‌ره‌تايه‌كى "گرنگه" بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
له لێدوانێكى تايبه‌تييدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى، شوكريه سمايل مسته‌فا شێخانيى، رايگه‌ياند، "ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رييه‌ى بارزانى، هه‌نگاوێكى زۆر باشه و ئێمه پێشوازى لێده‌كه‌ين".
گوتيشى: "هيوادارين، بارزانى وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێكردووه، لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبكاته‌وه و به دڵێكى گه‌وره و لێبورده‌ييه‌وه هه‌موو لايه‌ك كار بكه‌ن له پێناو بنياتنانى ده‌وڵه‌تى كوردستان و سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان و به‌ديهێنانى ئه‌و ئاواته‌ى ميله‌تى كورد چه‌ندين ساڵه قوربانى له پێناودا ده‌دات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى داواشيكرد، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "تواضع"ى زياتر بنوێنێت و هه‌موو لايه‌ك لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رييه بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
له په‌يامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى سێ بژارى خستووه‌ته به‌رده‌م لايه‌نه‌كان و يه‌كه‌ميان پێشنيازى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و دووه‌ميان ده‌ستنيشانكردنى كه‌سێكه بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم و سێيه‌ميشيان رێككه‌وتنه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى سه‌رۆكايه‌تى تا 2017.
سه‌باره‌ت به‌و پێشنيازانه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى رايگه‌ياند، ئه‌و پێشنيازانه جێى گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنن و پێشتريش خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام له ئێستادا گرنگه هه‌موو لايه‌ك سازش له هه‌ندێك داواكارييان بكه‌ن و به جدى كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، هه‌رێمى كوردستان سه‌ربخه‌ن و قه‌يرانه‌كان تێپه‌ڕێنين.
هه‌روه‌ها گوتى: "گرنگه له‌و ميانه‌يه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێم و لايه‌نه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداريكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بكه‌نه‌وه، چونكه گۆڕان لايه‌نێكى كێشه‌كه‌يه و ده‌بێت ئه‌وان رازى بكرێن له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌ك پرۆسه‌كه سه‌ربخه‌ن".
له باره‌ى گرنگى به‌شداريكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه، شوكريه سمايل، باسى له‌وه‌شكرد، كاتێك سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانيان كردووه، ئه‌ندامانى گۆڕان هه‌ستيان به جۆرێك له سته‌ملێكران كردووه و پێويسته ئاشتبكرێنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، ئاشكراشيكرد، ئه‌وان ئاماده‌ن له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و به پێويستيشى زانى پارتى ديموكراتى كوردستان نه‌رمى بنوێنێت بۆ به‌ديهێنانى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه. و داواشى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد، "وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم دڵى گه‌وره بێت و هه‌ر نه‌رمى نواندنێك له به‌رامبه‌ر گۆڕاندا له شكۆى سه‌رۆكايه‌تى كه‌مناكاته‌وه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترى ده‌كات و له پێناو به‌ديهێنانى خه‌ونى كورددا ده‌كرێت هه‌موو لايه‌ك سازش بكه‌ن بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن"، چونكه وه‌ك ئه‌و گوتى: "ئه‌و قه‌يرانانه‌ى ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا درووستبوون، كاريگه‌رى نه‌رێنييان له‌سه‌ر ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان درووستكردووه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كان پێويستى به زه‌مينه‌سازى و ره‌خساندنى كه‌شێكى گونجاو بۆ چاره‌سه‌رى هه‌يه و به پێويستيشى زانى "وه‌زيره‌كانى گۆڕان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانييان" و گوتيشى: "ئه‌گه‌ر پارتيى بيه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى نوێ كار بكات باشتر وايه له رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه و به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه ئه‌و پرسه يه‌كلا بكاته‌وه".
له كۆتايى لێدوانه‌كه‌شيدا، په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، شوكريه سمايل جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان پێشوازى له په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و بڕواشيان وايه، كه ده‌بێت: يه‌كه‌م، هه‌نگاوى پراكتيكى بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و په‌يامه بنرێت و دووه‌ميش، هه‌وڵى جدى بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له په‌يامێكدا، پڕۆژه‌يه‌كى سياسيى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
بارزانيى، له په‌يامه‌كه‌يدا رايگه‌ياندبوو، "لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی گرفتەكان نەمێنن و كەموكوڕی و كێشەكان دووبارە نەبنەوە".
هه‌روه‌ها گوتى: "جارێكی تر داوا لە هەموو حزبە مۆڵەتپێدراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە لەگەڵ یەكتردا كۆببنەوە و كۆتایی بەم بابەتە بهێنن. یان بڕیار لەسەر سازدانی هەڵبژاردنی سەرۆك بدەن، یان لەسەر دەستنیشانكردنی بەڕێزێك ڕێكبكەون كە هەتا هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017 ئەركی سەرۆكایەتیكردنی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و منیش بەهەموو توانایەك پاڵپشتیی دەكەم، یانیش بڕیار لەسەر ئەوە بدەن تاوەكو هەڵبژاردنەكانی 2017 بارودۆخەكە بەوشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەوەیش لەبەر شەڕ و ئەو دۆخە تایبەتەی كە كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت".
هه‌روه‌ها داوايكردووه، "كۆتایی بە ئیستغلالكردنی بابەتی سەرۆكایەتی بهێندرێت و چیتر بۆ ماندووكردنی خەڵك و قووڵتركردنی كێشەكان بەكار نەهێندرێت. ئەوەی بەلای منەوە گرنگ و پیرۆزە پێشمەرگایەتییە و ئەگەر لە هەر پۆست و پلە و پایەیەكدا بم هەموو هەوڵێكم دەخەمە گەڕ بۆ پاراستنی كوردستان و لە شەڕی داعش و كاركردن بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەم بەردەوام دەبم. "
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌دا هاتبوو: "لە دۆخی ئێستادا ئەوە لە هەموومان دەخوازرێت لەجیاتی ركابەری و دژایەتی سیاسی، هەوڵی باشكردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بدەین و سوود لە دەرفەتەكانی ئێستا وەربگرین، بەتایبەتی كە ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیمان لێدەكات".