حكومه‌ت وه‌ڵامى دوو په‌رله‌مانتارى گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر
سەرۆكایەتیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، بڵاوكراوه‌كه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵ به چه‌واشه‌كاری ناو ده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و سۆران عومه‌ر ده‌رباره‌ى فرۆشى نه‌وت و داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كانى پێشمه‌رگه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ته‌واو به نه‌فه‌سى هاندان و ورووژاندن و تێكدانى فه‌زاى گشتييه و نابه‌رپرسانه كه‌وتوونه‌ته قۆزتنه‌وه‌ى دۆخى سه‌ختى داراییى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى به مه‌رامى سیاسى له دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كارى بهێنن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت:
له بڵاوكراوه‌یه‌كى هاوبه‌شى پڕ له چه‌واشه‌كاریدا، هه‌ردوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان عه‌لى حه‌مه ساڵح له لیستى گۆڕان و سۆران عومه‌ر له لیستى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان ده‌رباره‌ى فرۆشى نه‌وت و داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كانى پێشمه‌رگه، ته‌واو به نه‌فه‌سى هاندان و ورووژاندن و تێكدانى فه‌زاى گشتى، ژماره و حیساباتى بێ بنه‌ماى خه‌یاڵییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ خه‌یاڵ و هۆنینه‌وه‌كانیان بهێننه‌وه، نابه‌رپرسانه كه‌وتوونه‌ته قۆزتنه‌وه‌ى دۆخى سه‌ختى داراییى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى به مه‌رامى سیاسى له دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كارى بهێنن.
له‌و بڵاوكراوه چه‌واشه‌كارییه‌دا هاتووه كه خه‌رجییه‌كانی شه‌ڕی داعش بۆ ساڵی 2015 ته‌نها (20) ملیار دیناره، له كاتێكدا ته‌نها مووچه‌ی كه‌رتی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ یه‌ك مانگ (320) ملیار دیناره كه ئه‌گه‌ر (9) مانگی ساڵی 2015 ئه‌ژمار بكه‌ین، ئه‌وا بۆ ساڵی 2015 حكومه‌تی هه‌رێم بڕی دوو تریلیۆن و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا ملیار دیناری بۆ مووچه خه‌رج كردووه. ئه‌مه جگه له خه‌رجكردنی بڕی (104) ملیار دینار به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز له داهاتی نه‌وت، كه ساڵی 2014 بڕی (52) ملیار و (210) ملیۆن دیناری لێ خه‌رج كرا و ساڵی 2015 بڕی (31) ملیار و (790) ملیۆن دیناری لێ خه‌رج كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی به‌كاربردنی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش جگه له مووچه، (30) ملیار دیناره كه بۆ ساڵی 2015 ده‌گاته (360) ملیار دینار.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له ده‌ره‌وه‌ی ته‌رخانكراوی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بڕی (20) ملیار دیناری دیكه‌ى له ساڵی 2015دا خه‌رج كردووه، ئه‌مه بێجگه له تێچووی دابینكردنی سووته‌مه‌نی له به‌نزین و گاز و نه‌وتی سپی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه دابین كراوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و (30) ملیار دیناره‌ی مانگانه‌ی بودجه‌ی به‌كاربردنی پێشمه‌رگه و ئاسایش. ئه‌مانه هه‌مووی وێڕاى تێچووی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگای مینه‌وه پێشكه‌ش به به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی داعش كراوه.
ئه‌م زانیارییانه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان و یاسایی و پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری چه‌ند فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه به ڕاپۆرتێك خرایه ڕوو.
هاووڵاتیانى كوردستان ده‌زانن كه هۆكاره‌كانى قه‌یرانى دارایى، بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم، شه‌ڕى داعش، دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى نه‌وت و بوونى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمى كوردستان، تێكڕا بوونه‌ته هۆكارى دروستبوونى قه‌یرانى دارایى و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داهات له خه‌رجى زۆر كه‌متره، كه‌چى ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره، ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى هاووڵاتیان كه ده‌رهاویشته‌ى دۆخه‌كه‌ن، ده‌قۆزنه‌وه و وێڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان به هه‌موو داتا و ژماره‌كان ده‌گات، بێ ئه‌وه‌ى بۆ ڕاستى و دروستیى ئه‌و ژماره و داتا خه‌یاڵییانه پرسیارى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بكه‌ن، دێن درۆى شاخدار و چه‌واشه‌كاریى بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له كاتێكدا كه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ڕۆژانه به گیان و خوێنیان به‌رگرى له كوردستان ده‌كه‌ن و شه‌هید ده‌بن، به‌رده‌وامى له‌م جۆره كار و ڕه‌فتاره نابه‌رپرسانه، ده‌بێته هۆى تێكدانى مۆرال و فه‌زاى گشتى و نانه‌وه‌ى پشێوى و تێكدانى سه‌قامگیریى كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌روه‌ها ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه له حاڵه‌تى به‌رده‌وامیى ئه‌م كرداره نابه‌رپرسانه‌دا، ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ئاسایش و سه‌قامگیرى و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات ده‌خه‌نه سه‌رووى هه‌موو شتێكى دیكه‌وه، سڵ ناكه‌نه‌وه و هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه و ڕێگرتن له‌و مه‌ترسیانه ده‌گرنه به‌ر.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
18/1/2016