هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، كه بڕیاری سبه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه چاوه‌ڕوانبوین كه لیژنه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بڕیاری ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستانی بدایه، تاوه‌كو ئێمه‌ش به‌شداربین له چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی تردا به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێش ئێمه به‌شدار نابین".
رۆژى سێشه‌ممه 26ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه تايبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى ره‌وشى سياسيى هه‌رێم و قه‌يرانه‌كان باس له كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێم كرا.
جگه له كۆمه‌ڵى ئيسلامى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرد.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، ئه‌و ده‌زانێت بۆچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى روون نييه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانى رايگه‌ياند، پێويسته ليژنه‌يه‌ك بۆ سه‌ردانى لايه‌نه‌كان پێكبهێنرێت و ئه‌و ليژنه‌يه رۆژێك دواتر پێكهات.
پارتيى ديموكراتيى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى له ئاستيى باڵادا ئه‌نداميان له ليژنه‌كه هه‌يه و فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌كه ده‌كات و بڕياره‌كانى ئه‌و ليژنه‌يه پابه‌ندكار ده‌بن بۆ لايه‌نه‌كان.
پارتيى ديموكراتى كوردستان له سه‌ره‌تاى ئۆكتۆبه‌رى 2015دا رايگه‌ياند، ئه‌و رێككه‌وتنه سياسييه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له 17ى نيسانى 2014 واژوويان كردبوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بڕياره، رۆژى 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015، پارتيى ديموكراتى كوردستان ره‌تيكرده‌وه يوسف محه‌ممه‌د چيديكه وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بناسێنێت.
به‌و هۆيه‌وه له بازگه‌ى شێراوه‌ى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك رێگه نه‌درا يوسف محه‌ممه‌د سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
هاوكات چوار وه‌زيرى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش له كابينه‌ى حكوومه‌ت دوورخرانه‌وه.
پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، عه‌بدولستار مه‌جيد، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ئێواره مه‌كته‌بى سياسيى كۆده‌بێته‌وه.
گوتيشى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى به‌شداربوون و نه‌بوونى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى بارزانى و لايه‌نه‌كان يه‌كلا ده‌كرێته‌وه و بڕيارى خۆمان ده‌ده‌ده‌ين".
كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه رۆژێك پێش كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى بارزانى و لايه‌نه‌كان ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكات و داوايكرد، زه‌مينه سازى بۆ ئاشته‌وايى بكرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵ داوايكردبوو، ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ئاساييبكرێته‌وه.
رۆژى 3ى شوبات/ فێبرايه‌ى 2016، شاندى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيان له‌شارى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه كۆبوونه‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌كه، سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلامييان له شارى سلێمانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له داواكانى ئه‌و حزبه بگرن.