به ڤیدیۆ.. ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان بزانه
k24 ـ هه‌ولێر
له میانه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه جیاجیاكانی كوردستان 3 یاریی كران.
یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی میوانداریی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه، یاریزانی به‌رگری عیماد ئه‌سعه‌د تۆماری كرد، گۆڵی یانه‌ی نه‌رورۆزیش له لایه‌ن هاوكار یه‌حیاوه تۆمار كرا.
له شاری دهۆكیش، یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی گاره، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به بێگۆڵ كۆتایی هات.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا دهۆك و سۆلاڤ به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێبه‌رانبه‌ر به‌سوودی یانه‌ی دهۆك كۆتایی هات.
دوێنێ له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یش 3 یاری به‌ڕێوه چوون، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی گه‌رمیانی كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات، سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن فه‌رحان شوكور هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێره‌وه تۆمار كرا، كه به‌هۆیه‌وه هاتریكی تۆمار كرد و پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌شی به 4 گۆڵ گرت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا له شاری هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ندرێن و ئارارات رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به دوو گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر به سوودی یانه‌ی ئاراراتی شارۆچكه‌ی پیرمام كۆتایی هات، گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن عه‌لی عه‌زیزو سه‌فین عه‌بدولخالق تۆماری كران.
له لایه‌كی دیكه‌یشدا له یارییه‌كی لوتكه‌دا، له شاری دهۆك هه‌ردوو یانه‌ی زێره‌ڤانی و زاخۆ به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوونه‌وه، له‌م یارییه‌دا یانه‌ی زێره‌ڤانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ی زاخۆی میوانی له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار كرد، یانه‌ی زاخۆیش تووشی یه‌كه‌مین شكستی ئه‌م وه‌رزه بوو. كه یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ دۆڕاند.
یانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كانیان گرت، یانه‌كانی شێروانه و سۆلاڤیش له دواخانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كانیان دێن.