كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان ره‌تده‌كرێته‌وه‌

به‌ بڕیاره‌كه‌ رازی نین
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/48ad700a-7802-495c-9d3d-ba71778212e5/1.ism/manifest

K24 – سلێمانى:
لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كه‌مكرنه‌وه‌ى مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان ره‌تده‌كاته‌وه‌.
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، لقى سلێمانى، كه‌مكرنه‌وه‌ى مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانى دارایى به‌ چاره‌سه‌ر نازانن.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاند كه‌: "ئه‌وان له‌ بایكۆتكردن و نه‌چوونه‌ ده‌وام به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌ت داواكانیان جێبه‌جێ ده‌كات".