پۆتين چاوه‌ڕوانى كه‌وتنى حه‌له‌به
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، له‌و بڕوايه‌دايه، هێزى ئاسمانى رووسيا توانيويانه نه‌خشه و هاوسه‌نگى هێز له سووريا بگۆڕن.
به تێڕوانينى شاره‌زايانى ره‌وشى سووريا، ئه‌گه‌ر حه‌له‌ب له لايه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، پۆتين سه‌ركه‌وتنێكى ره‌مزيى به‌ده‌ستده‌هێنن.
چوار مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا له سووريا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا، به پشتيوانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى سووريا توانيان ژماره‌يه‌ك ناوچه كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه.
ريزكردنى ناوى ئه‌و ناوچانه‌ى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د كۆنترۆڵيانكردوونه‌ته‌وه، نه‌بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له نێوخۆى رووسيادا خه‌ڵك ستايشى پۆتين بكه‌ن.
هاووڵاتييانى رووسيا نيگه‌رانن له تێچوونى شه‌ڕى سووريا و مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه ره‌وشى ژيانيان ئه‌سته‌متر بێت.
تا ئێستا سوپاكه‌ى ئه‌سه‌د نه‌يتوانيوه سه‌ركه‌وتنێكى ستراتيژى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى رووسيا له ئاستيى نێوده‌وڵه‌تييدا وه‌ك به‌ڵگه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ژموونى خۆى كارى له‌سه‌ر بكات.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له سوپاى رووسيا به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، سوپاى سووريا رووبه‌ڕووى داڕووخان و بێهيواى بووه، به‌تايبه‌تى كه ده‌بينين پێشڕه‌وييه‌كانى زۆر هێواشن.
ديپلۆماتكاران و شيكارانى سياسيى و سه‌ربازى له‌و بڕوايه‌دان، به كه‌وتنى حه‌له‌ب و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى له لايه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه، ره‌وتى رووداوه‌كان ده‌گۆڕێت.
حه‌له‌ب پێش پێنج ساڵ، كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكارانى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د و ئێستا له لايه‌ن هێزه‌كانى ئه‌سه‌ده‌وه به ئاراسته‌ى ئه‌و شاره به شێنه‌يى پێشڕه‌وى ده‌كرێت.
ديمتريى ترينين، كۆڵۆنێڵى پێشووى سوپاى رووسيا و به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى كارنيجى له مۆسكۆ، رايگه‌ياند، تا ئێستا گوێمان له راپۆرتى پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى ئه‌سه‌د لێره و له‌وێ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا سه‌ركه‌وتنى كه‌م به‌ده‌ستهاتوون.
گوتيشى: "به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه تاكيتيكين و زۆر هيوا به‌خش نيين".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حه‌له‌ب كۆنترۆڵبكرێته‌وه له رووى ده‌روونييه‌وه هێزه‌كانى ئه‌سه‌د، وره‌يان به‌رز ده‌بێته‌وه و خودى به‌شار ئه‌سه‌ديش هه‌ناسه‌يه‌كى ئۆخه‌ى هه‌ڵده‌كێشێت و رووسياش ئاسووده ده‌بێت.
له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا حه‌له‌ب بووه‌ته دوو به‌ش و به‌شێكى به‌رهه‌ڵستكارانى تێدايه و به‌شه‌كه‌ى ديكه‌ش له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د دايه.
له 48 كاتژمێرى رابردوودا نزيكه‌ى حه‌فتا هه‌زار هاووڵاتى دانيشتووى حه‌له‌ب به هۆى شه‌ڕو پێكدادانه‌وه ناچار بوون ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و سنووره‌كان ره‌و بكه‌ن.
كارمه‌ندانى تيمه‌كانى فرياكه‌وتن رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان ترسيان له‌وه‌يه، هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به ته‌واوى گه‌مارۆيى حه‌له‌ب بده‌ن، كه له ئێستادا دوو مليۆن هاووڵاتى تێدا نيشته‌جێن.
له دوو رۆژى رابردوودا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د، چه‌كدارانى حزبوڵڵا و سوپاى پاسداران به‌ره‌و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب كشاوون به مه‌به‌ستى گه‌مارۆدانى.
ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، نيگه‌رانه له ره‌وشه‌كه و له‌و بڕوايه‌دايه ئه‌سه‌د ده‌يه‌وێت گه‌مارۆى يه‌كجاره‌كى حه‌له‌ب بدات، كه بووه‌ته ناوه‌ندێكى سه‌ره‌كى بۆ ميليشياكانى سه‌ر به توركيا.
ئه‌مه له كاتێكدايه، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى رووسيا باس له‌وه ده‌كه‌ن، وڵاته‌كه‌يان نوێترين فڕۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى سيخۆى 35ى ناردووه بۆ سووريا، كه به مه‌ترسيدارترين فڕۆكه‌ى جه‌نگيى له مێژووى فڕۆكه‌وانييدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ترينين، ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، پۆتين به چاوێكى گرنگه‌وه ده‌ڕوانێته سووريا و پێى وايه به‌شێكى سه‌ره‌كى يارييه‌كه له سووريايه.
گوتيشى: ئامانجى كۆتايى پۆتين ئه‌وه‌يه رووسيا بگه‌ڕێته‌وه دۆخى جارانى و ببێته يه‌كێك له زلهێزه‌كانى جيهان. سوورياش به‌شێكه له‌و پلانه و به بڕواى پۆتين سووريا ئه‌نجامى يارييه‌كان ده‌ستنيشانده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز