لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كه‌ركووك داواى په‌له‌ كردن له‌ راپرسى ده‌كه‌ن

نابێ له‌ راپرسى دا كه‌ركووك بێ به‌ش بكرێت
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:
نابێ له‌ راپرسى دا كه‌ركووك بێ به‌ش بكرێت.
لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیيه‌كانى شارى كه‌ركووك، داوا ده‌كه‌ن په‌له‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانى راپرسى هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت.
داواى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له‌ راپرسیه‌كه‌دا نابێت كه‌ركووك بێ به‌ش بكرێت.
لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیسه‌كانى كه‌ركووك، به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیيه‌كان و چاوه‌ڕوانن كه‌ كۆتایى به‌ گرژى و ئاڵۆزییه‌ سیاسیيه‌كان بهێنێت.