ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى لقى هه‌ولێرى فیدراسیونى تۆپى پێى عێراق ئه‌نجامده‌درێن
K24 – هه‌ولێر
له باره‌گاى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
له شۆێنى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌وه،په‌یامنێرى كوردستان 24 پێى راگه‌یاندین: " دواى ئه‌وه‌ى هه‌لبژاردنى یه‌كێتى لقى هه‌ولێرى عێراق له‌سه‌رچه‌م شاره‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له شارى دهۆك و دوێنێش له شارى سلێمانى ئه‌نجامدرا و ئه‌مڕۆش بریاره له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت".
گوتیشى كه: "ئێستا ئێمه له هۆڵى كونگره‌ى رۆژنامه‌وانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێرین، بریاریشه هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 11 ده‌ستپێبكات".
په‌یامنێرى كوردستان 24 ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه: "تا ئێستا 5 كه‌س خۆیان پاڵاوتووه بۆ پۆسته‌كانى یه‌كێتى لقى هه‌ولێر، تاكو ئێستا دیار نیه كه رێژه‌ى ده‌نگ دان چوون ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه مافى ده‌نگدانیان ده‌بێت ده‌توانن 5 ده‌نگ بده‌ن".