وەزیری نەوتی عێراق: مافیاكان رێگرن له‌به‌رده‌م چاكسازیی
K24ـ هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، باندی مافیاكان و گه‌نده‌ڵیی له عێراق هۆكاری هه‌ره‌سهێنانی ئابووریی و دواكه‌وتنی چاكسازین.
له سمینارێكدا له په‌یمانگەی (ته‌قه‌دوم ئه‌لسیاسات) سه‌باره‌ت به دۆخی دارایی، عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتی: "تۆڕی مافیاكانی ناوه‌وه‌ی عێراق ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر گومرگه‌كان و جومگه گرنگه‌كانی ئابووریی عێراق".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌شڵێ: "به دڵنیاییه‌وه چاكسازیی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه و گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگیش ئه‌و مافیایانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری نه‌وت باسی هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی له عێراق كرد و گوتی: "بوونی گه‌نده‌ڵی و كۆمه‌ڵێك بڕیاری نادروست له رابردوودا، هه‌روه‌ها نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و گاز كه بۆشایی له نێوان پارێزگاكان دروست كردووه، هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی دارایین".
به‌گوێره‌ی گوتەکانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، نزیكه‌ی 7 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن و باری دارایی عێراقیان گرانكردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، پێشتر به‌رپرسانی عێراق چه‌ندین جار رایانگه‌یاند شەڕی دژی داعش له لایه‌ن سوپای عێراق و دابەزینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی و خراپبوونی دۆخی ئابووریی عێراقن.