به ڤیدیۆ.. یانه‌ی دهۆك بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی
K24 ـ هه‌ولێر
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24 له باره‌ی ئاینده‌ی یانه‌ی دهۆك رایگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یان له پیشه‌وه و ده‌توانن به‌شداریی یاریی داهاتوویان بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بۆ یارییه‌كه ئاماده نه‌بن، به فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق داده‌به‌زن.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود ده‌شڵێت: به‌پێی رێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌شداریی 2 یاری نه‌كات، راسته‌وخۆ پله‌یه‌ك دێته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رۆكه كورده‌ی فیدراسیۆنی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌وان زۆر هه‌وڵیان بۆ رازیكردنی یانه‌ی دهۆك داوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون، ده‌شڵێت: وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراقیش په‌یوه‌ندی به پارێزگاری دهۆك و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش كردووه تا هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك بۆ خولی عێراق بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی خوله‌كه سووربوون.
مه‌سعوود ئه‌وه‌شی به كوردستان24 راگه‌یاند كه له كاتی بوونی یارییه‌كانیان له خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق ته‌واوی دڵنیایی و سه‌لامه‌تیان به یانه‌ی دهۆك داوه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به مانه‌وه‌یان له خولی عێراق رازی نه‌بوون.
یانه‌ی دهۆك به‌شداریی یاریی رابردووی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به نه‌كرد و ئه‌نجامه‌كه‌شی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌شكست بۆ هه‌ژمار كرا، ئه‌مڕۆیش ده‌بوو له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌فت بكات، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو، به‌مه‌یش ماڵئاوایی له خولی نایاب ده‌كات.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له كۆی 12 یاری، 2 بردنه‌وه، یه‌كسانبوونێك و 9 شكستی هه‌یه و به 7 خاڵ له دواخانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه دێت.
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریكردنی 20 یانه به‌شێوازی 2 كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش 4 یانه بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.