ئه‌م وێنه‌یه ئه‌ردۆغانی تووڕه كرد

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا نیگه‌رانی خۆی له هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، په‌یه‌ده به‌شێكن له په‌كه‌كه و پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌نێوان ئه‌وان و توركیادا، یه‌كێكییان هه‌ڵبژێرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، ئه‌و له‌هاوكاریكردنی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه نیگه‌رانه و داواشی له ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه له‌نێوان توركیا و كورد یه‌كێكییان هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌ردۆغان كه پارتی یه‌كێتی دیموكرات " په‌یه‌ده" به "تیرۆریستانی كۆبانێ" ناو ده‌بات، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌نیگاله‌وه، ره‌خنه‌ی توندی له برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش گرتووه، كه سه‌ردانی "په‌یه‌ده"ی كردووه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "مه‌كگۆرك چووه‌ته كۆبانێ له‌كاتێكدا كۆنگره‌ی جنێڤ3ی تایبه‌ت به سووریا ئه‌نجامده‌درا و دیاری له یه‌كێك له به‌پرسانی یه‌په‌گه وه‌رگرتووه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی توركیا، ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "چۆن بتوانین متمانه‌تان پێ بكه‌ین؟ من هاوبه‌شی ئێوه‌م؟ یان تیرۆریستانی كۆبانێ".
په‌یه‌ده یه‌كێكه له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ھێزه‌كانیی دیموكراتی سووریا كە لە چەند لایەنێكی جیاواز پێكھاتوون و لە 12ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، لە كۆنفرانسیكی رۆژنامەوانیدا، بە فەرمی راگەیاندرا و ئه‌مه‌ریكاش هاوكاری ئه‌و هێزه ده‌كات و هێزه‌كه‌ش توانیویانه رووبه‌رێكی فراوان له داعش پاك بكاته‌وه.