عه‌بادیی: سامانی گشتیی ده‌گه‌ڕێنينه‌وه
K24- بەغدا:
حەیدەر عەبادیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره و پوولی گشتیی، گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانانه‌ن كه چاكسازیی بەدی دێنن.
له كۆنگره‌ی نیشتمانیی بۆ پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و قه‌ده‌غه‌كردنی رق و نه‌هێشتنی توندڕه‌ویی و تیرۆر، کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو، گوتاری حەیدەر عەبادیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خوێندرایەوە و تێیدا عەبادیی رایگەیاند: "چاره‌كردنی قه‌یرانی دارایی له وڵات پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌موان پشتیوانیی له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بكه‌ن، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ره كرده‌ییه‌كان بۆ ئه‌و قه‌یرانه بخرێنه‌گه‌ڕ".
له گوته‌كه‌یدا عه‌بادیی زیاتر گوتی: "نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره و پوولی گشتیی، گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانانه‌ن كه چاكسازیی دێننه دی له كاروانی بونیادنانی ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌بنه هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌هه‌ده‌رنه‌دانی پاره و پوولی گشتیی له لایه‌ن دز و گه‌نده‌ڵكارانه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوکات داوای لە هەموان کرد: "به‌رپرسیارێتی كار زه‌حمه‌تییه‌كانی بونیادنانی وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تیی وڵات ده‌كه‌ن بگرنه ئه‌ستۆ، به‌شداریش بن له سه‌رخستنی ئه‌و پلان و پڕۆژانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی له پڕۆژه‌ی نه‌هێشتنی توندڕه‌ویی كرد و ئاماژەی کرد: "پڕۆژه‌ی نه‌هێشتنی توندڕه‌ویی و رق لێبوونه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی له نێو رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقدا، پێویستی به ده‌ست له ناو ده‌ستی چاكه‌خوازانه‌ی هه‌موو تائیفه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق هه‌یه"، داواشی له به‌شداربووانی كۆنگره‌كه كرد: "ده‌رگاكان به رووی پیلانگێڕاندا دابخه‌ن و پشتیوانیی له هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن".
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی له پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: "500 كه‌سایه‌تی سیاسیی و ئایینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی داوه‌تكردووه بۆ به‌شداریکردن له كۆنگره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانە" كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
سه‌رچاوه: ئاژانسەکان