ئیمارات ئاماده‌یە هێز بۆ سووریا بنێرێت
K24ـ هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، میرنشینی ئیماراتی عەرەبیی ئاماده‌یی خۆی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازیی بۆ سووریا راگه‌یاند.
بۆ به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعش له سووریا، وه‌زیری میرنشینی ئیماراتی عەرەبیی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، ئه‌نوه‌ر قرقاش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له میرنشینی ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی راسته‌قینه دژی داعش، هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی ئێمه ئه‌وه‌یه، پێویسته ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هێزی زه‌مینیی لەخۆبگرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارت ئاماژه‌ی بۆ قه‌باره‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازیی كرد بۆ سووریا و گوتی: "ئێمه باسی ناردنی هه‌زاران سه‌رباز ناكه‌ین بۆ سووریا".
ئه‌نوه‌ر قرقاش مه‌رجی وڵاتانه‌كه‌ی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازیی بۆ سووریا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: "مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی ئیمارات ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و هێزه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بێت".
دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌ب بە سەرکردایەتی سعودییە له دژی چه‌كدارانی داعش، لە رێکەوتی 4/2/2016 سعوودیه رایگه‌یاند، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی به سه‌رپه‌رشتیی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی، ئاماده‌یه به‌شداربێت له ناردنی هێزی زه‌مینیی بۆ سووریا بۆ شه‌ڕكردن له دژی چه‌كدارانی داعش.