ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت
K24 ـ هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم، كه دووه‌م كۆبوونه‌وه بوو، كۆتايهات و ليژنه‌كه چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى كۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌كه‌ن.
بڕياره سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان كۆببنه‌وه، تا ئێستا يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شدارى ده‌كه‌ن ياخود وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌م ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه نابن.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، عومه‌ر محه‌ممه‌د ئه‌ندامى ليژنه‌كه له يه‌كگرتووى ئيسلامى، رايگه‌ياند، بڕياره ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵى ئيسلامى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ڵامى ليژنه‌كه بده‌نه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه، له پيرمام رايگه‌ياند، ليژنه‌كه بۆ وه‌رگرتنى دوا هه‌ڵوێستى گۆڕان و كۆمه‌ڵ په‌يوه‌ندى به‌و دوو لايه‌نه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى گۆڕان، پێشتر ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئاشكرايكرد، هێشتا گۆڕان وه‌ڵامى كۆتاييان گه‌ڵاڵه نه‌كردووه و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانييان جێبه‌جێى نه‌كرێن، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى نابن.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ساماڵ عه‌بدوڵڵا، رايگه‌ياند، گۆڕان سووره له‌سه‌ر به‌شدارى نه‌كردن له كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى بارزانى و لايه‌نه سياسييه‌كان.
گوتيشى: ئێمه مه‌رجمان هه‌يه و له كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌و داواكارييانه‌ى خۆمان داوه‌ته ليژنه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پێشتر، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، شۆڕش حاجى به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌ياندبوو، ئه‌وان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى بارزانى ناكه‌ن.
گۆڕان داوايكردووه، ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015.
رۆژى سێشه‌ممه 26ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه تايبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى ره‌وشى سياسيى هه‌رێم و قه‌يرانه‌كان باس له كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێم كرا.
جگه له كۆمه‌ڵى ئيسلامى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كرد.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، ئه‌و ده‌زانێت بۆچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى روون نييه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانى رايگه‌ياند، پێويسته ليژنه‌يه‌ك بۆ سه‌ردانى لايه‌نه‌كان پێكبهێنرێت و ئه‌و ليژنه‌يه رۆژێك دواتر پێكهات.
پارتيى ديموكراتيى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى له ئاستيى باڵادا ئه‌نداميان له ليژنه‌كه هه‌يه و فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم سه‌رۆكايه‌تى ليژنه‌كه ده‌كات و بڕياره‌كانى ئه‌و ليژنه‌يه پابه‌ندكار ده‌بن بۆ لايه‌نه‌كان.
له هه‌فته‌ى رابردوودا، شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كوردستان 24 ی راگه‌یاند، ئه‌وان دڵنیاییان له پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌رگرتووه به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سه‌ركاره‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان بۆ كاره‌كانیان له حكوومه‌تی هه‌رێم.
له كۆبوونه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو پاكێجی چاكسازی كه تایبه‌ت بوون به "چاكسازی ئیداری و سیاسی" راده‌ستی ليژنه‌كه كران.
ته‌نيا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، له لايه‌ن پارتيى ديموكراتى كوردستانه‌وه دڵنيا كراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كۆمه‌ڵى ئيسلاميش، له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسيى كۆمه‌ڵى ئيسلامى، عه‌بدولستار مه‌جيد، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ ئێواره مه‌كته‌بى سياسيى كۆده‌بێته‌وه.
گوتيشى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى به‌شداربوون و نه‌بوونى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى بارزانى و لايه‌نه‌كان يه‌كلا ده‌كرێته‌وه و بڕيارى خۆمان ده‌ده‌ده‌ين".
كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه رۆژێك پێش كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى بارزانى و لايه‌نه‌كان ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بكات و داوايكرد، زه‌مينه سازى بۆ ئاشته‌وايى بكرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵ داوايكردبوو، ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ئاساييبكرێته‌وه.