یه‌كگرتووی ئیسلامی: كاتی سه‌ربه‌خۆییه
K24 ـ هه‌ولێر:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورستان و جیابوونه‌وه‌ی له عێراق، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئێستا كاتیه‌تی.
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 22 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، فه‌رهاد مه‌لا ساڵح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو بۆ كوردستان 24 دواو گوتی: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌ندرێت و دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 100 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ، پێویسته كورد به مافی ره‌وای خۆی بگات و ئه‌و ئیستیحقاقه مێژووییه به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو گوتیشی: "له دوا كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی بریاردرا و له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا هاتووه، پێویسته كاربكرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
فه‌رهاد مه‌لا ساڵح ده‌شڵێ: "ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌وڵمانداوه زه‌مینه‌سازی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین".
فه‌رهاد مه‌لا سالح ئاماژه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد و گوتی: "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان ناوماڵی كورد یه‌كبخه‌ن و یه‌كده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی كورد به مافی ره‌وای خۆی بگات".
ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی داوای كرد، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و "ده‌رفه‌ته زێڕینه" له ده‌ست نه‌درێت، راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له میدیا جیهانیه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێكه‌وته‌وه.