عه‌بادی دژایه‌تی كوردی راگه‌یاند
K24 - به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، نه مووچه‌ی پێشمه‌رگه دابین ده‌كه‌ن و نه پۆسته‌كانی سوپاسالار و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به كورد ده‌درێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌له‌فه ئه‌منییه‌كان، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و كێشه داراییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵییان تاووتوێكردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، كه پرسیارێكی له باره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پۆسته ئه‌منییه‌كانی عێراق له عه‌بادی كردووه و پێی گوتووه: "وه‌ك نیازپاكییه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا عه‌بادی پێی گوتووه: "مووچه‌ی پێشمه‌رگه ناده‌ین".
له باره‌ی ئه‌و پۆسته‌كانی سوپاسالاری عێراق و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ عه‌بادی گوتوویه‌تی: "ئه‌و دوو پۆسته ئه‌منییه جارێكی دیكه نادرێته‌وه كورد".
به بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عێراق، عه‌بادی ده‌یه‌وێت كورد له حكوومه‌ته‌كه‌ی دووربخاته‌وه و حكوومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی پێكبهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌غدا له‌وه تێده‌گات كه كورد له عێراق دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ناوخۆ له‌و شته تێناگه‌ن".