سێيه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى ئاماده‌يى ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب، ناسراو به ئيمارات، رايگه‌ياند، ئاماده‌يه هێزى پياده‌ى وشكانى ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
ئيمارات راشيگه‌ياند، ئه‌وان ئاماده‌ن له رووى سه‌ربازييه‌وه هاوكارى زياترى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش بكه‌ن.
ئه‌م راگه‌ياندنه‌ى ئيمارات له دواى ئه‌وه دێت هه‌ريه‌ك له سعوودييه و به‌حره‌ين ئاماده‌ييان ده‌ربڕيبوو، هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن.
پرسى ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ سووريا، له‌سه‌ر پێشنيازى سعوودييه هاتووه‌ته ئاراوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بييدا كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، سعوودييه تواناى ئه‌وه‌ى نييه هێزى وشكانى ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا شه‌ڕى سووريا گۆڕ‌انى له هاوكێشه سه‌ربازييه‌كاندا به‌خۆوه بينيوه.
به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا و هێزه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان و سوپاى پاسداران، هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د له شارى حه‌له‌بى هاوسنوورى توركيا نزيكبوونه‌ته‌وه، به تايه‌بتى دواى ئه‌وه‌ى درعايان كۆنترۆڵكرده‌وه.
ئه‌نوه‌ر قرقاش، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيماران رايگه‌ياند، هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكى راسته‌قينه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئيسلامى پێويستى به‌وه هه‌يه له رووى سه‌ربازييه‌وه هێزى پياده ره‌وانه‌ى سووريا بكرێت.
قه‌رقاش، روونيشيكرده‌وه، ناردنى هێز ره‌نگه له رووى ژماره‌وه بايه‌خى نه‌بێت، به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ى گرنگه له رووى وشكانيشه‌وه هێرشبكرێته سه‌ر داعش.
ئه‌گه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بيى هێز ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن، به راى چاودێرانى ره‌وشى سووريا بۆ يه‌كه‌مجار ده‌بێت ئێران و سعوودييه له‌سه‌ر خاكى سووريا ده‌كه‌ونه شه‌ڕى يه‌كدى و ره‌نگه ئه‌و شه‌ڕه‌ش سه‌ر بكێشێت بۆ هه‌ڵگيرسانى شه‌ڕى سێيه‌مى كه‌نداو.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز