نوێنه‌رێكى كورد: عه‌بادى مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ى نه‌ناردووه تا ئێستا بيبڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكيسيۆنى پارتيى ديموكراتى كوردستان، رێناس جانۆ، رايگه‌ياند، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه حكومه‌تى عێراق پاره و موچه‌ى پێشمه‌رگه‌ى نه‌داوه تا ئێستا بيبڕێت.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، جانۆ، گوتى: "پرسى مووچه و بودجه‌ى پێشمه‌رگه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به چاره‌سه‌ر نهكراووى ماوه‌ته‌وه و هيچ كاتێك حكومه‌تى عێراق بودجه و مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ى دابين نه‌كردووه، تا ئێستا بيبڕێت".
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى پارتيى ديموكراتى كوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياندووه، به داهاتى نه‌وتى مووچه‌ى پێشمه‌رگه نادات، ئه‌و لێدوانه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
سه‌باره‌ت به بريكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى عێراق و سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاش، كه عه‌بادى گوتبووى ناياندهينهوه به كورد، رێناس جانۆ گوتى: ئه‌وه زۆرتر په‌يوه‌ندى به لايه‌نى كوردييه‌وه هه‌يه و ماوه‌ى چوار ساڵه پۆستى بريكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ واته له دواى كۆچى دوايى بريكارى پێشووه‌وه به به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه و لايه‌نى كورديى كانديدى بۆى نه‌بوو. بۆ سه‌رۆك ئهركانيش به هه‌مان شێوه لايه‌نى كورديى كانديدى بۆ ده‌ستنيشان نه‌كردووه.
رێناس جانۆ، سه‌رسوڕمانى خۆى ده‌ربڕى له‌وه‌ى بۆچى له ئێستادا ئه‌و پرسانه وروژێنراوون، له كاتێكدا ماوه‌يه‌كى زۆره ئه‌و پرسانه هه‌ن، به تايبه‌تى پرسى مووچه‌ى پێشمه‌رگه كه عه‌بادى هيچ كاتێك ئه‌و پاره‌يه‌ى نه‌ناردووه تا ئێستا بتوانێت بيبڕێت.
روونيشيكرده‌وه، پێشتر هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له به‌رامبه‌ر بڕى له‌سه‌ردا حه‌ڤده‌ى بودجه‌ى هه‌رێم و رێككه‌وتنه‌كه سه‌رى نه‌گرت و ئێستا هه‌رێمى كوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌وتى خۆى ده‌فرۆشێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، عه‌باديى و كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى پاره‌يان نييه تا پاره بده‌ن و ئه‌و كاته‌ى ههشيانبووه، بۆ پێشمه‌رگه‌يان خه‌رج نه‌كردووه. ئه‌وه زانيارييه‌كى نوێ نييه و هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان ده‌يزانن.