بۆ گرتنەوەی مووسڵ عێراق هه‌نگاوی یه‌كه‌می نا
K24ـ هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگەیاند بۆ ئاماده‌كاریی هێرشکردن بۆ گرتنەوەی شاری مووسڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌زاران سه‌ربازیان له نزیك شارۆچکەی مه‌خموور جێگیركرد.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سوپای عێراق سێ لیوای سه‌ربازیی له بنكه‌یه‌كی نزیك شارۆچکەی مه‌خموور لە پارێزگای هەولێر جێگیرکردووە و بڕیاره نزیكه‌ی 4500 سه‌ربازی دیكه‌ش له فیرقه‌ی 15 ره‌وانه‌ی ئه‌و بنكه‌یه بكرێن.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لەمبارەوە رایگەیاند: "به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا، سوپای عێراق له رڕووی ژماره‌ی سه‌رباز و پێداویستیی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئاماده‌كاریی ته‌واو دەکات".
بە رای چاودێران مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌و هێزه‌ی عێراق سه‌ره‌تا بڕینی په‌یوه‌ندییە لە نێوان چه‌كدارانی داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانی حه‌ویجه و باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی لۆجستی ئه‌و گرووپه نه‌مێنێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شارۆچکەی مه‌خموور لە ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایە، پێشتر به‌رپرسانی سه‌ربازیی رایانگه‌یاندبوو كه هاتنی ئه‌و هێزه‌ی سوپای عێراق به ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
له مانگی شەشی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش له سووریاوه هاتنه نێو عێراق و شاری مووسڵ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌یان له پارێزگای نه‌ینه‌وا لە باکووری عێراق داگیركرد.
له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش له شاری مووسڵ، فیرقه‌ی 15 و 16 ی سوپای عێراق كۆتاییانهێنا به مەشقکردن له سه‌ربازگه‌كانی به‌غدا.
به‌ڵام تاكوو ئێستا به فه‌رمیی هیچ واده‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری مووسڵ و دەرکردنی لە بندەستی داعش دیارینه‌كراوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی