نوێنه‌رێكى كورد: داوای روونكردنه‌وه له عه‌بادى ده‌كه‌ین
K24 ـ هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به دوایین لێدوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ین.
خه‌سرۆ گۆران گوتی: "ئێمه داوای روونكردنه‌وه له به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد گوتيشى: "كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كێشه‌یه‌كی سیاسیه و پێویسته له ئاستی باڵادا چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ليژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، نه مووچه‌ی پێشمه‌رگه دابین ده‌كه‌ن و نه پۆسته‌كانی سوپاسالار و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به كورد ده‌درێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بڕیارده‌ری لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوێنێ تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژى 7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌له‌فه ئه‌منییه‌كان، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و كێشه داراییه‌كان و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵییان تاووتوێكردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، كه پرسیارێكی له باره‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پۆسته ئه‌منییه‌كانی عێراق له عه‌بادی كردووه و پێی گوتووه: "وه‌ك نیازپاكییه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا عه‌بادی پێی گوتووه: "مووچه‌ی پێشمه‌رگه ناده‌ین".
له باره‌ی ئه‌و پۆسته‌كانی سوپاسالاری عێراق و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ عه‌بادی گوتوویه‌تی: "ئه‌و دوو پۆسته ئه‌منییه جارێكی دیكه نادرێته‌وه كورد".
به بۆچوونی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عێراق، عه‌بادی ده‌یه‌وێت كورد له حكوومه‌ته‌كه‌ی دووربخاته‌وه و حكوومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی پێكبهێنێت. هه‌روه‌ها گوتی: "به‌غدا له‌وه تێده‌گات كه كورد له عێراق دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ناوخۆ له‌و شته تێناگه‌ن".