زیدان زه‌برێكی ترسناكی به‌ركه‌وت
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ریال مه‌درید له داویین یاری خۆی له به‌رانبه‌ر گرانادا سه‌ركه‌وت، به‌ڵام تووشی گرفتیش بوو، كاتێك له دواساته‌كانی یارییه‌كه به‌رگریكاری به‌رازیلی مارسیلۆ تووشی پێكان بوو.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ماركا، ئه‌و به‌رگریكاره‌ی یانه‌ی شاهانه كه له باڵی چه‌پی یانه‌ی ریال مه‌رید یاری ده‌كات بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت و ماوه‌ی دوور كه‌وتنه‌كه‌ی دیاریی بكرێت.
مارسیلۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2006 له یانه‌ی فلۆمێنسی به‌رازیلییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، له دوایین لێدوانی خۆیشدا رایگه‌یاندووه دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ یاریكردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ی خولی به‌رازیل و درێسی یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌پۆشێته‌وه.