یەکێتیی پەر‌مانتارانی كوردستان لەبارەی پاشكه‌وتكردنی مووچه پێشنیازێک دەخاتەڕوو
K24- هەولێر:
یەکێتیی پەر‌مانتارانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پاشەکەوتکردنی مووچە پێشنیازێکی نوێی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو و تێیدا داوا لە حکوومەت دەکات رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌خۆران دەستکاریی بکرێت.
دەقی پێشنیازی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان:
بۆ/ به‌ڕێز وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
ب/ پێشنیار
بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی كه تووشی هه‌رێمی كوردستان بووه حوكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی كردووه به چه‌ند رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه ئه‌مه له بری ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری قورسی قه‌یرانه‌كه كه چی له‌سه‌ر ئاستی گشتی چ له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران چ له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه ناڕه‌زایی و ئاڵۆزی لێ كه‌وتووته‌وه .
بۆیه یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له روانگه‌ی هه‌ست كردن به‌م به‌رپرسیاریه گه‌وره‌یه له ئاست بژێوی هاووڵاتیان داواده‌كات حوكومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كانی خۆی بكات بۆ زیاتر چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:-
1- بڕیاره‌كان ناكرێت ته‌نیا له‌سه‌ر حیسابی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران بێت به‌ڵكوو پێویسته ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كۆمپانیایانه‌ی كه به درێژایی ساڵانی رابردوو له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ندبوونه ئه‌وانیش بێنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كارا بن له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه .
2- ئاماژه به نووسراوی ژماره 18 له 19/1/2016 یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌كراوه سه‌باره‌ت به چه‌ندین پێشنیاری چاكسازی و ده‌ست گرتن به خه‌رجییه‌كانی حوكومه‌ت .
3- ده‌ستكاری كردن له رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت كردنی مووچه خۆران.
له 600 تاكوو 1.000.0000 5%
له 1.000.000 تاكوو 2.000.000 10%
له 2.000.000 تاكوو 3.000.000 15%
له 3.000.000 تاكوو 5.000.000 30-35%
له 5.000.000 بۆ سه‌ره‌وه 50%
4- بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ده‌ربێ له هه‌موو پاشه‌كه‌وته‌كان .
له‌گه‌ڵ رێزدا ...