ھێمن ھەورامیی: ئێستا بێجگە لە چیاکان ئەمریکاش ھاورێ و پاڵپشتمانە

"ئەمریکا لە کاتێکی زۆر گرنگ و پێویستدا ھاورێ و ھاوپەیمانی ئێمەیە"

K24- واشنتن:

هێمن هەورامیی، به‌رپرسی پەیوەندیییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئێستا دەڵێین بێجگە لە چیاکان، ئەمریکاش ھاورێ و پاڵپشتمانە.

ھێمن ھەورامیی لە میانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكدا لە پەیمانگای وانشتن لە بارەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئەمریكا و پشتیوانیی ئەمریكا بۆ سەربەخۆبوونی كوردستان و شەڕی دژی داعش رایگەیاند: "پشتر كوردان دەیانگوت تەنھا چیاكان پشتیوانی ئێمەن، بەڵام ئێستا جگە لە چیاكان ئەمریكا ھاوڕێ و پشتیوانمانە".

هێمن هه‌ورامیی لە پانێڵەكەدا گوتیشی: "ھاوكاریكردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبونەوەی چەكدارانی داعش و تێكشكاندنیان كاری سەرەكیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/372f6296-314b-466e-b8a6-ce57032769e8/hemn%20hawrami.ism/manifest