باشترین پێكهاته‌ی لالیگا راگه‌یه‌ندرا
k24 ـ هه‌ولێر
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 23ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، پێگه‌ی WhoScoredـی تایبه‌ت به داتا و هه‌ڵسه‌نگه‌ندنی یاریزانانی تۆپی پێ، ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیای ده‌ستنیشان كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌م هه‌فته‌یه براوه بوون، به‌ڵام له پێكهاته‌كه‌دا هیچ یاریزانێكی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدی تێدا نییه و نزیكه‌ی نیو پێكهاته‌كه‌یش له یانه‌ی ریال سوسیداده، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه گه‌وره بوو كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له دژی یانه‌ی ئیسپانیۆل تۆماریان كرد. كه تێدا به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه برده‌وه.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌یه:
گۆڵپارێز: ڤاراس ـ لاس پاڵماس
به‌رگری: ڤارگاس ـ ریال بێتیس، رۆبن كاسترۆ ـ رایۆ ڤایكانۆ، خۆزێ ماریا خیمینێز ـ ئاڵێتیكۆ مه‌درید، رۆزالێس ـ ماله‌گه
ناوه‌راست: جۆنی ـ خیخۆن، پاردۆ ـ سۆسیداد، ڕێیس ـ سۆسیداد و كارلۆس ئالبێرتۆ ڤیلا ـ سوسیداد
هێرشبه‌ر: چارلیس دیاز ـ مالاگه و جۆناساس ـ سۆسیداد