به‌رهه‌مێكى هونه‌رى نوێ له‌سه‌ر شنگال
K24 – هه‌ولێر
كاره‌سات و تراژیدیاى شنگال بووه‌ته هه‌وێنى چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌رى، تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى كه سیاسه‌تمه‌دارانیش هه‌وڵبده‌ن به رێگا هونه‌وه‌وه دڵسۆزى خۆیان بۆ شنگال بسه‌لمێنن، جارێك سیاسه‌ت له‌سه‌ر هونه‌ر و جارێكێش هونه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌ت كاریگه‌رى گه‌وره دروست ده‌كات.
سیاسه‌تمه‌دار، رۆژهات ئامه‌دى، به هاوكارى و به‌شدارى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى كورد، له‌سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنى شنگال و قاره‌مانیيه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، به‌رهه‌مێكى هونه‌ری نوێیان به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ى به‌شداریان له‌م به‌رهه‌مه‌دا كردووه، پێك هاتوون له، براده‌ر، رۆژین، ده‌لیل دیلانار، كانى نار و نیهاد سالم.
سیاسه‌تمه‌دار، رۆژهات ئامه‌دى، سه‌باره‌ت به‌م به‌رهه‌مه هونه‌ريیه گووتى كه: " تۆڵه كردنه‌وه په‌یامى سه‌ره‌كى ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه".
ئه‌وه‌شى گووت كه: "به كه‌وتنى شنگال به هه‌زاران كورد رفێندران، به سه‌دان كه‌س كه ژن و منداڵیان له ناو بووه كوژران، ده‌ستدرێژى له به‌رامبه‌ر كچى كوردى ئێزدیش به‌شێكى ئه‌م تراژیدیایه بوو".