ههوادارانی شاهانه له دوایین لێدوانی كریستیانۆ ترساون
K24 ـ ههولێر
كریستیانۆ رۆنالدۆ، ھێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای ئهوهی دوێنێ خەڵاتی بیچیچی وەك گۆڵكاری وەرزی رابردووی لالیگا وەرگرت، چاوپێكەتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی ماركا كرد .
لەم چاوپێكەوتنە رۆناڵدۆ خۆشحاڵی خۆی دەربری كە لە یانەیەكی وەك ریال مەدریدە، بەڵام ئەوەی نەشاردەوە كە دوای كۆتایی ھاتنی گرێبەستەكەی ئەگەری زۆری ھەیە یانەكە جێبھێڵێ.
رۆناڵدۆ گوتی: من نازانم ماڵی داھاتووم كوێ دهبێت، بەڵام لەكوێ ئاسوودەبم لەوێ دەبم.
ئەوەی ترسی ریال مەدریدی زیادكردووە، ھەوڵەكانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتیە كە دەمێكە بۆ كڕینی كریستیانۆ له كۆشش دان.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی تهمهن 31 ساڵان له هاوینی 2009 له یانهی مانچێستهر یونایتدهوه پهیوهندی به یانهی ریال مهدریدهوه كرد و له كۆتایی ساڵی 2018 گرێبهستهكهی لهگهڵ یانهی شاهانه كۆتایی دێت.