سهرۆكى حهوت زانكۆ داواى پێداچوونهوهى به پهله له حكومهت دهكهن
.jpg)
K24 – سلێمانى:
سهبارهت به خشتهى نوێى مووچه، سهرۆكى حهوت زانكۆى ههرێمى كوردستان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه و دهستهى كوردستانيى بۆ توێژينهوه ستراتيژييهكان راگهيهندراوێكيان بڵاوكردهوه.
راگهيهندراوهكه، وێنهيهكى بۆ ماڵپهڕى كوردستان 24، نێردراوه و تێيدا هاتووه: "گومانی تیدا نیە موچەی فەرمانبەران بەرێژەیەکی ئیجگار زۆر و چاوەڕوان نەکراو کەمکراوەتەوە کە پێداویستيیە بنەڕەتیەکانی فەرمانبەران دابین ناکات ، مامۆستایانی زانکۆش زۆرترین رێژە لە مووچەکانیان کەمکراوەتەوە ، کە ئەمەش سەرباری ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین ناکات ژینگەی خویندن ئاڵۆز دەکات".
ههروهها هاتووه: "زۆر ئەستەمە مامۆستا بتوانێت بە ئەرکی زانستی خۆی ھەڵسی وانە بڵێتەوە و تویژینەوە ئەنجامبدات لە کاتێکدا ژیانی خۆی و خێزانی لە مەترسیدا بیت، حکومەتی ھەرێم سەدەھا ملیۆن دۆلاری سەرف کرد بۆ تواناسازی و ھێنانی تواناکان لە دەرەوەی کوردستان و عێراق، بەڵام مامەلە کردن لەگەڵ زانکۆدا بە پێی ئەم لیستی مووچەو رێنماییانەی ئێستای وەزارەتی دارایی نەك تواناکان ناھێڵێ بەڵکو فشار دەخاتە سەر تواناکانی ھەرێم بۆ ئەوەی بەرەو ھەندەران بڕۆن و کوردستان بەجێبھێڵن".
سهبارهت به دهرماڵهى خوێندكارانيش هاتووه: "ئەوەی کێشەی ژینگەی خوێندن لە زانکۆدا قوڵتر دەکاتەوە نەدانی دەرماڵەی خوێندکارانە کە ژمارەیەکی ئێجگار زۆریان لەبەر کەم دەرامەتی ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، چونکە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان مووچەیە و بڕاوە و دەرماڵەیە نەدراوە، ئیتر چۆن دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن؟".
له بهشێكى ديكهى راگهيهندراوهكهدا هاتووه: "ھۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان ھەرگیز بەرھەمی نابێت لەکاتێكدا نە مامۆستا و نە خوێندکار و نە ئەو فەرمانبەرەی کاری تیدا دەکات گیرفانیان خاڵی بێت و بە دەست نەبونی و کەم دەرامەتیەوە بناڵێنن".
مهترسييه بۆ زانكۆ
ههر له راگهيهندراوهكهدا سهرۆكى ئهو حهوت زانكۆيهى سنوورى سلێمانى و ههڵهبجه رايانگهياندووه، "ئێمە لەو کاتەی پشتگیری خۆمان رادەگەیەنین بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان بە پێویستی دەزانین کە حکومەت ئاگادار بکەینەوە لەو مەترسیە گەورەیەی رووبەڕووی زانکۆکان بووهتەوە، زانکۆش لە ھەموو دنیا مەڵبەندی زانست و پێشکەوتنە و ناکرێ بەم شێوازە و رادەیەی ئێستا باجی قەیرانی دارایی بدات، کە باجەکەی لە ئایندەدا گەورەتر و گشتگیر تر دەبیت ، لە ئەزموونی وڵاتاندا و لە قەیرانی داراییدا پێگەی زانکۆ ھەمیشە پارێزراو بووە چونکە کاتی کاری زانستی لە زانکۆکان بە پێی پێوەرە جیھانیەکان بە كاتژمێر دەستنیشان کراوەو دواکەوتنی ھەفتەیەک کارێکی زۆر نەرینی دەکاتە سەر مان و نەمانی شەرعیەتی ھەر زانکۆیەك".
له بهشێكى ديكهى راگهيهندراوهكهدا باسى مهترسى ئهو بڕيارهى حكوومهت كراوه و تێيدا هاتووه: "لەسەرو ھەموو ئەمانەی کە ئاماژەمان پێکرد پێدانی موچە بەپێی ئەو لیستەی راگەیەنراوە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نەتەوەیی دەخاتە ژیر مەترسیيەوە و پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم قۆناغەکانیدا دەوەستێنێت ، بۆیە پشتگیری خۆمان رادەگەیەنین بۆ ھەڵویستی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران، وداواکارین حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر بە پەلە پێداچوونەوە بکات بەو لیستەدا و بە شێوازیک رێکی بخات کە پارێزگاری لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بکات و بە تەقدیرەوە تەماشای خۆڕاگریان بکات کە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ بەبێ مووچە دەوامیان کردووە، و کاری جدی بکات بۆ کۆتایی ھینان بە قەیرانی دارایی".
ليستى ناوى ئهو سهرۆك زانكۆيانهى راگهيهندراوهكهيان واژوو كردووه:
د. وە لی محمود حمد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە
د. محمد علی عبداللە
سەرۆکی زانکۆی راپەرین
د. سەلاحەدین سعید علی
سەرۆکی زانکۆی سلیمانی
د. خسرو عبداللە علی
سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە
د. ئالان فریدون علی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک
د. سە لاح رەزا سعید
سەرۆکی زانکۆی چە رمو
د. پولا خانە قا
سە رۆکی دەستەی کوردستانی
د. فاروق عبداللە کریم
سەرۆکی زانکۆی گەرمیان