سلێمانى.. بايكۆت ده‌ستيپێكرده‌وه
K24 – سلێمانى:
له شارى سلێمانى پۆليسى هاتووچۆ و مامۆستايانى زانكۆ و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانى سه‌ر به په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا، ده‌ستيانكرده‌وه به بايكۆتى ده‌وام.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى سلێمانى رايگه‌ياند، له به‌رده‌م په‌يمانگه‌ى ته‌كنيكى سلێمانى ژماره‌يه‌ك له خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌گوترێت ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى كه‌مپى زانكۆش داخراوه.
هاوكات ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى پۆليسى هاتوچۆى سلێمانى ده‌ستيانكرده‌وه به بايكۆتى ده‌وام و بڕيارياندا بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانيان.
ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى فه‌رمانبه‌رى حكومه‌ت و له كه‌رتى گشتييدا كارده‌كه‌ن، مووچه‌ى چوار مانگى كۆتايى ساڵى رابردوو و مانگى يه‌كى ئه‌مساڵييان وه‌رنه‌گرتووه.
بڕياره كه‌مێكى ديكه، ليژنه‌ى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى قه‌يران له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زيرى ناوخۆ كه‌يم سنجارى و به‌ڕێوبه‌رى گشتيى ژمێركارى له وه‌زاره‌تى دارايى، رابه‌ر سديق كۆببێته‌وه.