حكوومەتی ھەرێم زیاتر لە 21 ملیۆن دۆلار دەداتە دی ئین ئۆی نەرویجی

كۆمپانیای دی ئین ئۆی نەرویجی رایگەیاند: بڕی 21 ملیۆن 400 ھەزار دۆلاری لە لایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێدراوە.

K24 - ھەولێر:

كۆمپانیای دی ئین ئۆی نەرویجی رایگەیاند:  بڕی 21 ملیۆن 400 ھەزار دۆلاری لە لایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێدراوە.

ئەو كۆمپانیایە نەرویجییە راشیگەیاند: وەك بەشێكی دیكە لە پێدانی خەرجی مانگانە و وەرگرتنی مافی خۆیان لە داھاتی ئەو نەوتەی لە كێڵگەی نەوتی تاوكێی سەر بە شارۆچكەی زاخۆ لە مانگی رابردوودا ھەناردەی توركیا كراوە، كە بڕی ئەو پارەیە لەگەڵ كۆمپانیای "گەنێڵ ئەنەرجی توركی" بەشدەكەن، بە گوێرەی ئەوەی ئەو كۆمپانیایە لەو كێڵگەتە كاردەكات.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆ كۆمپانیایەكی نەرویجی تایبەت بە نەوتە، بۆ وەبەرھێنانی نەوت، یەكەم كۆمپانیای بیانی بوو، كە ھاتە ھەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2005 كار لە كێڵگەی نەوتی تاوكێیە.

لە مانگی رابردوودا ئەو كۆمپانیایە 119 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان كردووە.