فلیپین قوربانیانی خۆی لە رووداوی هۆتێلەکەی هه‌ولێر قەرەبوو ده‌كاته‌وه

K24- مانێلا
حكوومه‌تى فلیپین رایگەیاند كه‌سوكارى ئه‌و 14 هاوڵاتییه فلیپینییه قەرەبوو ده‌كاته‌وه كه له رووداوی هوتێله‌كه‌ى هه‌ولێردا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ى میدیای فلیپین، باڵوێزی ئه‌و وڵاته له عێراق، ناسنامه‌ى سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانى ئاگرکەوتنەوەکەی هوتێلی کاپیتۆڵی لە هه‌ولێر دەستنیشان کردووە، به‌ڵام هێشتا كه‌سوكاریان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانی باڵوێزخانه‌ی فلیپین له عێراق، ئیلمار كاتۆ، رایگه‌یاند: "ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به هۆى شۆرتى كاره‌باوه بووه".
كاتۆ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: "سه‌رجه‌م قوربانییه فلیپینییه‌كان ئافره‌تن و هه‌مووشیان له ئه‌نجامى دووكه‌ڵى ئاگره‌كه خنكاون و نه‌سووتاون".
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كان له باڵوێزخانه‌ى فلیپین له عێراق، ئاماژه‌ى بۆ ئەوەش كرد: "نزیكه‌ى هه‌زار كرێكارى فلیپینیی له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان له هوتێل و ریستوڕانت و كۆمپانیاكان كار ده‌كه‌ن".
رۆژی 5/2/2016 ئوتێلی كاپیتۆڵ له هه‌ولێری پایته‌خت به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگری گرت و له ئه‌نجامدا 19 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.