كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە ئەھلییەكان كەمدەكرێتەوە

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ رۆژنامه‌وانييه‌كان كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە ئەھلییەكان كەمدەكرێتەوە.
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

جەمال كەمال بەڕێوەبەری خوێندنی ئەھلی لە زانكۆ و پەیمانگاكان رایگەیاندووە: پڕۆژەیاسایەكمان ھەیە بەو نزیكانە كرێی خوێندن كەم دەكرێتەوە.

گوتيشى: "بەھۆی ئەو قەیرانە دارایەیی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە، بەڵام نابێت كاربكاتە سەر خوێندن لە زانكۆكاندا".

جەمال كەمال ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری بوودجەی زانكۆ تایبەتەكان نین، بەڵام لە رێگەی دیوانی چاودێری دارایەوە زانیاریمان ھەیە كە قازانجی ھەندێ زانكۆ زۆرە.