90% ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان وه‌ستاون
K24 ـ هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئامارەکانى ژوورى بازرگانى سلێمانى، قه‌یرانی دارایی لە 90% پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی وه‌ستاندوه.
لەکۆى 4170 پڕۆژەى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستاندا 2000 پڕۆژه‌یان دەکەوێتە سنوورى پارێزگای سلێمانى، به‌گوێره‌ی ئامارەکانى ژووری بازرگانی سلێمانى، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، لە 90% ئەو پڕۆژانه وەستاون، ئه‌مه‌ش بووه‌تەهۆى بێکاربوونى لە 80%ى کرێکارانى ئەو پڕۆژانه.
یاسین مه‌حموود ره‌شید گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: "قه‌یرانی دارایی بووه هۆی مایه‌پوچبوونی 400 كۆمپانیا، به‌مه‌ش 200 هه‌زار كرێكاری پڕۆژه‌كان بێكاربوون".