به‌رپرسێكی ئه‌مریكا: گرتنه‌وه‌ی مووسڵ دواده‌كه‌وێت
K24ـ هه‌ولێر:
فێنسنت ستیوارت، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا پێشبینی دەکات پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له ده‌ستی داعش دوابكه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا گوتی: "پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ ئاڵۆزده‌بێت".
به‌گوێره‌ی گوته‌كانی ستیوارت، چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌نجامده‌درێن و ده‌كرێت ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌دووریی زانی ئه‌مساڵ مووسڵ رزگاربكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا گه‌شبین بوون به گرتنه‌وه‌ی مووسڵ، هاوکات چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیی رایگه‌یاند: "ئه‌مساڵ ساڵی تێكشكانی چه‌كدارانی داعش ده‌بێت له عێراق".
له لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌میله ئه‌لعوبه‌یدیی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی (ئیتیحاد ئه‌لقیوا) گوتی: "داگیركردنی مووسڵ سیاسیی بوو و رزگاركردنیشی سیاسیی ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و پەرلەمانتارە: "ئه‌مریكا له په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه له عێراق ده‌رچوو و له په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیكه‌شەوە هاته‌وه نێو عێراق".