خالید عەزیزیی بە سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان ھەڵدەبژێردرێتەوە

حزبی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم رۆژی كۆنگرەكەیدا بڕگەی تایبەت بە سنووردارکردنی ماوەی سكرتێریی بۆ دوو خوول لابرد و دەگوترێ خالید عەزیزیی بە سكرتێری ئەو حزبە ھەڵدەبژێردرێتەوە.

K24 – كۆیە:

حزبی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم رۆژی كۆنگرەكەیدا بڕگەی تایبەت بە سنووردارکردنی ماوەی سكرتێریی بۆ دوو خوول لابرد و دەگوترێ خالید عەزیزیی بە سكرتێری ئەو حزبە ھەڵدەبژێردرێتەوە.

حزبی دیموكراتی كوردستان لە سێیەمین رۆژی كۆنگرەكەیدا باسی لە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبەكەی كرد و بڕگەی تایبەت بە دوو خوول بۆ سكرتێری لابرد و بەمشێوەیەش خالید عەزیزیی، سكرتێری پێشووی (حدك) دەتوانێت خۆی بۆ سكرتێریی كاندید بكاتەوە.

لە 16یەمین كۆنگرەی حزبی دیموكراتی كوردستاندا گرنگترین و گەرمترین باس ھەڵبژاردنەوەی سكرتێر بووە، تاكوو ئێستاش خالید عەزیزیی بڕیاری خۆكاندیدكردنی نەداوە و به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی كوردستان24  ئەمڕۆ ئەو پرسە یەكلایی دەبێتەوە.