بەڤیدیۆ.. ئارسێناڵ لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە
K24-لەندەن
لە خولی لاوانی یانە پاڵەوانەکانی جیهاندا، یانەکانی ئارسێناڵی ئینگلیزی و سێڤییا ئیسپانی ماڵئاواییان کرد و نەگەیشتنە قۆناخی چارەگی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.
لە چامپیۆنزلیگی لاواندا، کە خولێکی تایبەت بە یاریزانە لاوەکانی یانەکانی ئەوروپایە، ئارسێناڵ ئەمڕۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە ئاندێرلەختی بەلجیکی دۆڕا و نەگەیشتە قۆناخی چارەگی کۆتایی، یانەی سێڤییاش بە هەمان شێوە لەسەر دەستی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی دۆڕا و نەیتوانی بگاتە قۆناخی داهاتوو و بە ئەنجامی 3-1 دۆڕا.
ئەمڕۆ پێنج یارییەکەی دیکەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای خوار تەمەن 19 ساڵان بەڕێوە دەچێت و لە گرنگرتین یاردا، ریال مەدریدی ئیسپانی دەبێتە میوانی ئێلفسبۆرگی سویدی و رۆماش دەبێتە میوانی ساڵزبۆرگی نەمسایی.
سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو یارییەکانی قۆناخی 16ی پێشکەوتووانی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدرێت.