زێنه‌دین زێدان: رۆناڵدۆ یه‌كه‌می جیهانه نه‌وه‌ك مێسی!
زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ره‌تیده‌كاته‌وه دان به‌وه بنێت مێسی باشترین یاریزانی جیهان بێت.
له‌مباره‌یه‌وه زێدان ده‌ڵێت" رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانه نه‌وه‌ك مێسی، رۆناڵدۆ ده‌توانێت زۆر شتی گه‌وره بكات، ئه‌و كه‌سێكی باشه و مێسیش نزیكترین ركابه‌رییه‌تی له جیهانی تۆپی پێ، ئه‌مه‌ش شتێكی باشه، چونكه هانده‌رانیش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ركابه‌ری له نێوان یاریزانه گه‌وره‌كان ببینن".
هه‌روه‌ها راهێنه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كه فه‌لسه‌فه‌ی خۆی له یاری تۆپی پێ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت" باشترین رێگا بریتیه له كۆنتڕۆڵكردنی تۆپ، كاتێكیش تۆپ له‌ده‌ست ده‌درێت پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو یاریزانان رۆڵی خۆیان بگێڕن له وه‌رگرتنه‌وه‌ی، پێش ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌مان دروست بكات".
ئه‌م لێدوانه‌ی زێدان له‌به‌راوردی نێوان ئه‌م دوو یاریزانه له كاتێكدایه مێسی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بۆ جاری پێنجه‌م خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی نێیمار و رۆناڵدۆ به‌ده‌ستهێنا.