لەمەودوا ئەوەی هاندەری بارسێلۆنا بێت دەبێت پیپسی بخواتەوە

کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەڕ پەیوەندیی بە بارسێلۆناوە نامێنێت

K24-بارسێلۆنا

یانەی بارسێلۆنا نزیکە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای پیپسی واژوو بکات و لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەڕ گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

میدیاکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایانکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ کۆمپانیای پیپسی تایبەت بە خواردنەوە گازییەکان لە گفتوگۆدایە، بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایە بۆ وەرزی داهاتوو ببێتە سپۆنسەریی سەرەکی یانە کەتەلۆنییەکە و ئەو یانەیە ریکڵام بۆ ئەو یانەیە بکات، کە لەوانەیە بە گرێبەستی 60 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە رێکبکەون و گرێبەستەکە بۆ پێنج ساڵ واژوو بکەن.

ئەگەر گرێبەستەکەی نێوانیان واژوو بکەن، ئەوا جگە لەوەی ناوی کۆمپانیاکە لەسەر درێسی بلاوگرانا دەنووسرێت، پێویستە یاریزانەکانیش ریکڵام بۆ کۆمپانیایە ئەمریکییەکە بکەن و بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە بخۆنەوە.