به‌ڕێوبه‌رى رۆشنبيرى منداڵ: نابێت منداڵان باجى قه‌يرانه‌كان بده‌ن

K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕى داعش و دواكه‌وتنى موچه، هاوكاتن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ناڕه‌زايه‌تى ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه حكومييه‌كان و بايكۆتكردنى پرۆسه‌ى خوێندن له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك له مامۆستايانى قۆناغه‌كانى خوێندن، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رايه‌تيى رۆشنبيرى منداڵ له شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌ك خولى رۆشنبيرى به به‌شدارى 7 مامۆستاى خۆبه‌خش بۆ منداڵان كرده‌وه.
له به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه‌دا خوله‌كانى ميوزيك، كۆمپيوته‌ر، زمانى ئينگليزى، زمانى توركيى، وێنه‌كێشان، وه‌رزش به خۆڕايى و به بێ به‌رامبه‌ر بۆ منداڵان كرابوونه‌وه.
به‌شدارانى خوله‌كان، ژماره‌يه‌كيان ئه‌و منداڵانه بوون كه له رۆژئاواى كوردستانه‌وه به هۆى ره‌وشى سوورياوه ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون.
نۆڤه‌ر محيه‌دين، به‌ڕێوبه‌رى رۆشنبيرى منداڵ، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، بەشێك لەم مامۆستایانە نەك ھەر مووچەیان نیە، بەڵكوو لە ھیچ شوێنێكیش دانەمەزراون و ئەوان خۆیان بڕیاریان داوە كاتەكانیان بە فیڕۆ نەدەن و ئەوەی فێری بوون بیگوازنەوە بۆ منداڵەكانیش.
گوتيشى: قەیرانی دارایی نابێت ببێت بە كۆسپێك لە بەردەم منداڵەكان و نابێت ئەوان باجی بارودۆخەكە بدەن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى رۆشنبيرى و هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ غه‌فور، رايگه‌ياند، پێشمەرگەكان لە سەنگەری بەرگری خوێنی خۆیان لە پێناو ئارامی وپاراستنی كوردستان بەختدەكەن بۆ ئەوەی داھاتووی گەش بۆ رۆڵەكانیان دابین بكەن و بەشێك لە مامۆستایانیش بەر لەوەی بیر لە قەیران دارایی بكەنەوە بیر لە ئاستی رۆشنبیری منداڵانی كوردستان دەكەنەوە.
دا: ئ.هـ