ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی: پارتی سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه له چاكسازی
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری چاكسازییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوولایه‌نه‌ن و به‌شێكیان تایبه‌ت به ناوخۆی حزبه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان له‌ناو حكوومه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وان وه‌ك كادیرێكی ئه‌و حزبه به هه‌موو توانای خۆیان پاڵپشتی ئه‌و بڕیارانه‌ی چاكسازی سه‌رۆك ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، به‌شێك له به‌رپرسان و ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ریاندان، توانیویانه ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و به خراپ پۆست و پایه‌كانییان به‌كاربهێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: "پشكنین و هاوسه‌نگی له‌ناو حزبدا بكرێته‌وه".
گوتیشی: "ناتوانین بڵێین نادادپه‌روه‌ری له‌ناو ریزه‌كانی حزبدا نییه و هه‌موو قاعیده‌ی پارتی ده‌نگی خۆی به‌رزكردووته‌وه".