فەرمی.. لۆران بلان گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردەوە

تاکو هاوینی 2019

K24-پاریس

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی لۆران بلانی راهێنەری یانەکەی راگەیاند.

پاریس سانجێرمان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە، کە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە و تاکو هاوینی 2018 گرێبەستی بلانیان نوێکردووەتەوە و ئەو راهێنەرە بۆ دوو وەرزی دیکە لە ریزەکانی سانجێرمان دەمێنێتەوە.

بلان لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی یانەکەی لەبارەی نوێکرانەوەی گرێبەستی یانەکەی دەڵێت 'دڵخۆشم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم، هیوادارم بتوانم خەونی هەموو هاندەرانی یانەکە بهێنم دی، کە بریتییە لە بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکە'.

پاریس سانجێرمان لەم وەرزە بە جیاوازی 24 خاڵ پێشەنگی خولی یانەکانی فەرەنسای گرتووە و شەوی رابردوو بە بردنەوەی لە یانەی لیۆن، خۆی گەیاندە قۆناخی چارەگی کۆتایی و لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناخی 16 رووبەڕووی چێڵسی ئینگلیزی دەبێتەوە،