دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی نەكردووەتە سەر کۆمپانیای تۆتاڵ

بەرھەمی تۆتاڵ رۆژانە نزیكەی 2 ملیۆن و 4 ھەزار بەرمیلە.

K24- ھەولێر:

كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسیی لە راگەیندراوێكیدا بڵاویكردوەوە سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت باروودۆخیان لەوە باشترە كە پێشبینیان دەکرد.

كۆمپانیای تۆتاڵ راشیگەیاند: بە رێگەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان توانیویانە رووبەڕووی دابەزینی نرخی نەوت ببنەوە و كاریگەریی زۆر نەخاتە سەر كۆمپانیاكەیان.

بەگوێرەی راگەیندراوەكە: كۆمپانیای تۆتاڵ لە چارەكی یەكەمی  ساڵی 2015 ئاستی قازانجی بەڕێژەی 26% دابەزیووە بۆ 2 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیاکە ئاماژەش دەکات کە: بەرھەمی رۆژانەی نزیكەی 2 ملیۆن و 4 ھەزار بەرمیل نەوتە.

كۆمپانیای تۆتاڵ یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی جیھان لە بواری نەوت و گاز كاردەكات و كۆمپانیایەكی فەرەنسییە.

بارەگای سەرەكیی كۆمپانیای تۆتاڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و لە 28 ئاداری ساڵی 1924 دامەزراوە.

ئامادەكردن: شنۆ محەممەد

سەرچاوە: تۆتاڵ