یانهی ریال مهدرید دهستبهرداری جهیمس رۆدریگێز دهبێت
K24 ـ ههولێر
دوای ئەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە یانەی ریال مەدرید بەنیازە لە ھاوینی داھاتوو دەستبەرداری جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی ببێت، چەند دەنگۆیەکی نوێی بەدوای خۆیدا ھێنا.
رۆژنامەی دهیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا دووپاتیکردۆتەوە کە مانچێستەر یونایتد چەند رۆژێکە دەستیکردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی رۆدریگێز لە پێناو رازیکردنی بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو پەیوەندی (ئۆڵد ترافۆرد)ـهوه بکات.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی دهیلی ستار دەڵێت ماچێستەر سیتی لە ھەر کاتێک نزیکترە لە واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ جەیمس رۆدریگێز, ئەمەش لەسەر داوای گواردیۆلا کە پێیوایە گرێبەستێکی گونجاوە بۆ پرۆژە نوێیەکەی.
بەگوتەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا یاریزانە کۆڵۆمبیەکە داوایکردووە مووچەی ساڵانەی بۆ زیادبکرێت، سەرەڕای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش نەکردووە.
جەیمس رۆدریگێزی تهمهن 24 ساڵان، له 2010 له رێگهی یانهی پۆرتۆوه له دهرگهی خولهكانی ئهورووپای دا، دوای 3 ساڵ بۆ یانهی مۆناكۆی فهرهنسا كۆچی كرد، له هاوینی 2014ـیش به فهرمی بۆ یانهی ریال مهدریدی ئیسپانیا گواسترایهوه.