تیروپشکی جامی ئەڵمانیا راكێشرا
K24 ـ ههولێر
تیروپشکی نیوەی کۆتایی جامی ئەڵمانیا بایرن میونشنی لە دۆرتمۆند دوور خستەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەلمانیا ئهمڕۆ تیروپشکی قۆناخی نیوەی کۆتایی جامی ئەڵمانیای راکێشا و تیایدا بوارێکی دا بە رووبەرووبوونەوەی ھەردوو جەمسەرەکەی بایرن میونشن و بۆروسیا دۆرتمۆند لە یاری کۆتایی.
لە ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی داھاتوو، بایرن میونشن رووبەڕووی ڤێردەربرێمن دەبێتەوە، ھاوکات بۆروسیا دۆرتمۆند و ھێرتابەرلینیش به یهك دهگهن، ھەردوو یارییەکەش لە ١٩ و ٢٠ ـی نیسانی داھاتوو ئەنجام دەدرێن.
بایرن میونشن لە ئێستادا سەرلیستی بۆندولیگای گرتووە و بەمنزیکانەش لە چامپیۆنزلیگ رووبەرووی یوڤێنتۆس دەبێتەوە.