دواجار رۆبینهۆی بێ یانە یانەیەکی بۆ خۆی دۆزییەوە

پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مێنێرۆی بەڕازیلییەوە کرد

K24-ریۆ دێ جانیێرۆ

دواجار رۆبینهۆی یاریزانی پێشووی یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی گرێبەستی لەگەڵ یانەیەک واژووکرد و لە بێکاری دەربازی بوو.

رۆبینهۆ دوای تەوابوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سانتۆس، چەند مانگێک بوو بێ یانە بوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بە فەرمی لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مێنێرۆ گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستێکی لەگەڵ ئەو یانەیە واژوو کرد و لەمەودوا درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.

دانیێل نیۆپێمیکوینۆ، سەرۆکی یانەی سانتۆس لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رێککەوتنی لەگەڵ رۆبینهۆ راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە، کە رۆبینهۆ لەگەڵ یانەکەی بەشداریی یارییەکانی جامی لیپەرتادۆریس دەکات.

رۆبینهۆ پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کردووە.